27 بەرپرس و كەسایەتی هاوەڵی زەیدی دەكەن بۆ ئەمەریكا

:: PM:07:16:12/07/2026 ‌

بڕیارە سبەی دووشەم عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بەرەو واشنتن بەڕێ بكەوێت، ئەو سەرۆكایەتیی شاندێكی گەورەی حكوومەتی و پەرلەمانی و ئابووری دەكات، بڕیارە لەو سەردانە یەك هەفتەییەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و ژمارەیەك كۆنگرێسمان و كۆمپانیای ئەمەریكی كۆ ببێتەوە. 

بەپێی میدیاكانی عێراق لەو سەردانەدا ژمارەیەك وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسی حكوومی و راوێژكار و هیتریش هاوەڵی زەیدی بكەن، لەوانە پێنج وەزیر، وەزیرەكانی دەرەوە و دارایی و نەوت و كارەبا و بازرگانی، ژمارەیەك سەرۆك لیژنەی پەرلەمانی، لەوانە پێوەندییەكانی دەرەوە و نەوت و غاز و پەرلەمانتار و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران.

هەروەها هەریەك لە پارێزگاری بانكی ناوەندی و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆكی دەستەی راوێژكاران لە نووسینگەی زەیدی و بریكاری وەزارەتی دارایی و ئەمینداری رازگری وەزارەتی بەرگری و سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و گەیاندن و راوێژكاری پێوەندییەكانی دەرەوەی سەرۆك وەزیران و بەڕێوەبەری گشتیی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە نووسینگەی سەرۆك وەزیران و راوێژكاری سیاسیی سەرۆك وەزیران و راوێژكاری دارایی و بانكی و سەرۆكی نووسینگەكەی و سەرۆكی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و رێوڕەسمەكان لە نووسینگەی سەرۆك وەزیران هاوەڵی زەیدی دەبن.   

هەر لەو سەردانە سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و سەرۆكی فەرمانگەی ئەمەریكا لە وەزارەتی دەرەوە و راوێژكاری سەرۆك وەزیران و راوێژكاری راگەیاندن و بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی و هاوئاهەنگكاری میدیایی بەشداری دەكەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل