ئاكسیۆس: سوپای ئەمەریكا هێرش كردە سەر چەند ئامانجێكی سەربازیی ئێران

:: PM:08:20:12/07/2026 ‌

ئەمڕۆ ئێوارەی پەرەسەندنەكان لە نێوان ئێران و ئەمەریكا دەستیان پێ كردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران بە درۆن كەشتییەكی كردە ئامانج و هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی كردەوە، بەپێی ماڵپەڕێكی ئەمەریكی، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئەمەریكا هێرشی ئاسمانی كردە سەر چەند ئامانجێكی سوپای پاسداران لە دەوروبەری گەرووی هورمز.

وەك ماڵپەڕی "ئاكسیۆس"، لە بەرپرسێكی ئەمەریكی گواستەوە، بەر لە چەند سەعاتێك سوپای ئەمەریكا لە دوو ناوچەی دەوروبەری گەرووی هورمز، زنجیرە هێرشێكی كردە سەر سیستمی مووشەكی و بەرگریی ئاسمانی و بەلەمە خێراكانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەوە لەوكاتەی تەلەڤزیۆنی ئێران رای گەیاند كە دەنگی زنجیرەیەك تەقینەوە لە بەندەر عەباس و دوورگەی قشم لە باشووری ئێران بیستراوە. 

ئەمڕۆ یەكشەم هاوكات لەگەڵ هەڕەشەكانی ئەمەریكا بۆ ئێران لە ئەگەری هێرشكردنە سەر كەشتییەكان لە گەرووی هورمز، میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە بەندەر عەباس و دوورگەی قشم لە باشووری ئێران بیستراوە.

ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی رای گەیاند كە دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی بەندەر عەباس و ناوچەی كەناراوی دوورگەی قشم لە كەنداو بیستراوە، دانیشتووانی باشووری دوورگەكە گوێیان لە چەند تەقینەوەیەك بووە، ئەمە و تا ئێستە دەسەڵاتدارانی ئێران زانیاری زیاتریان رانەگەیاندووە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل