سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و واشنتنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وته ڕێ و شاندێكی گه‌وره‌ی حكوومی و ئابووری یاوه‌ری ده‌كه‌ن.
ئه‌و شانده‌ی یاوه‌ری زه‌یدی ده‌كه‌ن له فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و فالح ساری وه‌زیری دارایی و باسم محه‌مه‌د خزه‌یر وه‌زیری نه‌وت و عه‌لی سه‌عدی وه‌هیب وه‌زیری كاره‌با و موسته‌فا نزا جومعه وه‌زیری بازرگانی و نزار ناسر پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و قاسم عه‌بوودی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاران له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یوسف خه‌له‌ف یوسف و بریكاری وه‌زیری دارایی عه‌لی كه‌ریم حسێن، ئه‌مینداری نهێنی وه‌زاری به‌رگری فه‌ریق روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم به‌هجه‌ت، حه‌مید ئه‌لغزی ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، عامر فایز سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گازی په‌رله‌مان و محه‌مه‌د ته‌میم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ندان كه‌سایه‌تی تر پێكهاتوون و سه‌رجه‌میان ژماره‌یان ده‌گاته 27 كه‌س.
ئه‌مڕۆ
زه‌یدی و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌گه‌نه واشنتن و بڕیاره له‌گه‌ڵ دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و گه‌وره به‌رپرسانی تری واشنتن كۆ ببنه‌وه و تاوتوێی ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیجی له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا و په‌ره‌پێدانی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی له بواره جیا جیاكان به گشتی و وزه و ئابووری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان و فێركردن به تایبه‌تی بكه‌ن.
له سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بێته‌وه و به‌شداری له كۆنگره‌ی كه‌نداو بۆ تاوتوێكردنی لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی ئێران له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات.