لەسەر هێرشەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە، كەچی باسی هێرشەكانی ئێرانی نەكردووە و سەركۆنەی بۆردمانكردنی وڵاتانی عەرەبیشی نەكردووە.
ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووز، ماڵپەڕی
كەناڵی عەرەبیەی سعوودی باس لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەكات كە لەبارەی گرژییەكانی ناوچەكە بڵاو كراوەتەوە، تێیدا نیگەرانیی عێراق پێشان دراوە لەبارەی ئەو گرژییەی لە ناوچەكەدا هەیە. بۆیە داوا كراوە لە ناوچەكە رەچاوی سەقامگیری و دراوسێیەتی بكرێت.
كەناڵی عەرەبیە دەڵێ، "ئەوەی جێی سەرنجە راگەیەنراوەكەی عێراق تەنیا لە 123 وشە پێكهاتووە، بە هیچ شێوەیەك باس لە دەستدرێژییەكانی ئێران نەكراوە كە دەكرێتە سەر شەش وڵاتی عەرەبی و هەروەها سەركۆنی ئەو هێرشانەیش نەكراوە".
لە دوو رۆژی رابردوودا جارێكی تر ئێران لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمەریكا، هێرشی كردە سەر شەش وڵاتی عەرەبی كە بریتین لە: سعوودیە، كوێت، ئیمارات، قەتەر، بەحرێن و ئوردن.