ئێرانیش كۆتایی ئاگربەستی راگەیاند

:: AM:11:26:13/07/2026 ‌
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا كۆتایی بە رێككەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران هێنا، ئەمڕۆیش گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رای گەیاند، "ئاگربەست لەلایەن ئێران كۆتایی هات".

ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووز، ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندی دانوستانكاری ئەو وڵاتە رای گەیاند، "یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەمەریكا كۆتایی هات، لایەنی ئەمەریكی بەشێوەیەكی روون ئەو رێككەوتنەی پێشێل كردووە".

رۆژی چوارشەمی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كاتی بەشداربوونی لە لووتكەی ناتۆ كە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "بەلای منەوە رێككەوتنەكە كۆتایی هاتووە و چیتر مامەڵە لەگەڵ ئێران ناكەین".

ئەو رێككەوتنەی ئێران و ئەمەریكا كە لە مانگی رابردوو لە سویسرا ئەنجام دراوە، بە یاداشتی لێكتێگەیشتن ناسراوە بەگوێرەی بڕگەیەكی بۆ ماوەی 60 رۆژ ئاگربەست دەكرێت، لەو ماوەیشدا هەردوولا هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی رێككەوتنی یەكجاریی بكەن.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل