ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فڕەنسا رای گەیاند، سزاكانی ئەوروپا لەسەر ئێران بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی بە تەواوی دەستبەرداری پرۆگرامی ئەتۆمی دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووز، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لە
لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دووپاتی كردەوە، سزاكانی سەر ئێران بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی ئێران دەستبەرداری دوو خاڵ دەبێت، یەكەمیان ئەوەیە واز لە پرۆگرامی ئەتۆمی بهێنێت، دووەمیش ئەوەیە دەستبەرداری پڕۆژەی شۆڕشەكەی بێت كە بووەتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەكە".
بارۆ باسی لەوەیش كردووە، سیستمی مووشەكی ئێرانیش جێگەی مەترسییە و لەوانەیە رۆژێك دابێ بتوانێ بە مووشەكەكانی ئەوروپا بكاتە ئامانج.
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران رای گەیاند، ئێران كۆتایی بە رێككەوتنەكەی لەگەڵ ئەمەریكا دەهێنێ. هەفتەی رابردوویش سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاندبوو، رێككەوتنی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران كۆتایی پێ هاتووە.