ئاژانسی میهری ئێرانی ئاشكرای دەكات، دەنگی چەندان تەقینەوە لە بەندەر عەباس و دوورگەی قشم لە باشووری ئێران بیستراوە. هاوكات هێزی بەرگریی بەحرێن رای گەیاند، ئێران هێرشی كردووەتە سەر بەحرێن و خەڵكی سڤیلی كردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووز، ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوی كردووەتەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە بەندەر عەباس و دوورگەی قشم بیستراوە. ئاژانسەكە دووپاتی دەكاتەوە كە دەنگی تەقینەوەكان لە دەوروبەری بەندەر عەباس بووە، مەزندەیش دەكات لە نزیك بەندەر عەباس و قشم پێكدادان هەبێت.
هاوكات هێزی بەرگریی بەحرێن راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاشكرای دەكات، بەر لە نیوەڕۆ لەلایەن ئێرانەوە هێرش كراوەتە سەر خاكی بەحرێن و خەڵكی سڤیل بە ئامانج وەرگیراون.
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوشێوەی ئەمەریكا رای گەیاند، كۆتایی بە رێككەوتنی ئاگربەست هاتووە.