دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، عەسری ئەمڕۆ سێشەم 14ی تەمووزی 2026، لە میانی پێشوازیکردنی لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی، ڕای گەیاند کە ئێران بووەتە بارێکی قورس بەسەر عێراقەوە و ئاماژەی بەوە دا کە "بەمزوانە ئەو بارە لەناو دەبرێت و کۆتایی پێ دەهێنرێت.
ترەمپ لە لێدوانەکەیدا ستایشی ئاستی کارکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و ڕای گەیاند کە عەلی زەیدی کارێکی نایاب دەکات. هەروەها دووپاتی کردەوە کە ناوبراو بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ لە پۆستەکەیدا وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەمێنێتەوە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمەریکا هەواڵێکی ئابووریی گرنگی ئاشکرا کرد و ڕای گەیاند کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتن و هاوبەشییەکی گەورەی نەوتی لەگەڵ عێراق ڕابگەیەنرێت، کە ئەمەش دەبێتە هەنگاوێکی ستراتیجی بۆ بەهێزتربوونی پێوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا.