واشنتن.. زەیدی لەگەڵ وەزیری جەنگی ئەمەریكا كۆ دەبێتەوە

:: PM:09:42:14/07/2026 ‌

لە میانی سەردانە فەرمییەكەی بۆ ئەمەریكا، ئەمشەو عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە دوێنێ گەیشتە ئەو وڵاتە، لە دوای دیداری لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا چاوی بە پیت هیگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا لە پێنتاگۆن كەوت.

ئەمڕۆ ئێوارەی پیت هیگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا لە بارەگەی وەزارەتەكەی، پێشوازی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، ئەوەش دوای ئەوەی هەر ئەمڕۆ لە لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی پێشوازی لێ كرا و كۆنگرەیەكی هاوبەشی رۆژنامەوانیان ساز كرد.

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانەكەیدا ستایشی ئاستی كاركردنی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد و رای گەیاند كە كارێكی نایاب دەكات، دووپاتی كردەوە كە ئەو بۆ ماوەیەكی زۆر درێژ لە پۆستەكەیدا وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق دەمێنێتەوە، سەرۆكی ئەمەریكا هەواڵێكی ئابووریی گرنگی ئاشكرا كرد و گوتی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو رێككەوتن و هاوبەشییەكی گەورەی نەوتی لەگەڵ عێراق رابگەیەنرێت، كە ئەمەش دەبێتە هەنگاوێكی ستراتیجی بۆ بەهێزتربوونی پێوەندییەكانی نێوان واشنتن و بەغدا.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل