سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی دووپاتی كرده‌وه، كه ئامانجی بۆردمانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر ئێران له هه‌فته‌ی داهاتوو فره‌وانتر ده‌كه‌ن و ناوه‌نده‌كانی وزه و پرده‌كان ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌گه‌ر تاران له‌گه‌ڵمان به ڕێككه‌وتن نه‌گات.
دۆناڵد تره‌مپ له
چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی "فۆكس نیوز" گوتی، هه‌فته‌ی داهاتوو زۆر خراپ ده‌بێ بۆ ئێران، چونكه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به بۆردمانكردنی وێستگه‌كانی وزه و پرده‌كان، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی وزه و پرده‌كان ئه‌و وڵاته وێران ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان.
زیاتر گوتی، تا ئێسته‌یش ئێسته به‌شێك له توانای شه‌ڕی ماوه، به‌ڵام زۆر گه‌وره نییه، بۆردمانه‌كانیش بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بن، تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌مه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئیتر به‌سه.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه ماوه‌ی چوار ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌مه‌ریكا به وردی بۆردمانی ئامانجه ستراتیجی و سه‌ربازییه‌كان له ئێران ده‌كات و گه‌مارۆی ده‌ریاییشی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كان و كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته سه‌پانده‌وه.