سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، كه ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌كانی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكایان له كه‌ناراوه‌كانی به‌حرێن كردووه‌ته ئامانج و بۆردمانیان كردووه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی پاسداران هاتووه، بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی و پشتیوانی لۆجستی و كۆگه‌كانی سووته‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی سه‌ر به كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مه‌ریكا له به‌حرێن له ئه‌نجامی بۆردمانهكانمان به ته‌واوی وێران بوون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌و بۆردمانانه وه‌ڵامی هێرش و جموجۆڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له زه‌ریای هیندی و ده‌ریای عه‌ره‌به‌وه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی گه‌رووی هورمز و سه‌پاندنی كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر ئازادی كه‌شتیوانی.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه سوپای پاسداران هۆشداری داوه، ئه‌گه‌ر واشنتن بیه‌وێ كۆسپ له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وت و غازی وڵاتانی ناوچه‌كه له ڕێی ده‌ریاوه دروست بكات، ئه‌وا ئێران ڕێی هه‌نارده‌كردنی تر داده‌خات، كه به ته‌واوی له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانییه‌تی.
له كۆتاییدا سوپای پاسداران نووسیویه‌تی، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز له ناوچه‌كه یان بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه ئاسایی ده‌بێت، یان بۆ هیچ وڵاتێك نییه كه نه‌وت و غاز هه‌نارده بكات.