محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەم 15ی تەمووزی 2026، لە پەیامێکدا ڕای گەیاند کە خەڵکی باشووری وڵاتەکەی ئەم ڕۆژانە لە هێڵی پێشەوەی بەرەی جەنگدان، و دووپاتی کردەوە کە سەریشیان بچێت لەسەر بەڵێنی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە وڵات دەمێننەوە.
قالیباف لە پەیامەکەیدا کە ئاراستەی دانیشتووانی باشووری ئێرانی کردووە دەڵێت، لە سەرەتای گەنجیمەوە شانبەشانی ئێوەی خوشک و برایانی ئازیزم چەکم هەڵگرت و جەنگام، ئێوە ئازیز و گیانی ئێرانن، گیانمان هەزار جار بە قوربانيتان بێت.
ئاماژەی بەوەش داوە، لە گرنگترین ساڵەکانی گەنجیی خۆی و خێزانەکەیدا لەسەر سفرەی میواندۆستیی ئەوان لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆنەکانی باشوور خوێیان خواردووە، و گەرمیی خۆشەویستی و سۆزی ئەوان بۆ هاووڵاتییانیان و بۆ ئێران هەرگیز لەبیر ناکات.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دووپاتی کردەوە، بزانن کە سەرمان بچێت، لەسەر بەڵێنەکەمانین، شاڕەگمان بۆ بەرگریکردن لەم وڵاتە داناوە. بە فەزڵی خودا بزانن کە سەرکەوتنی ئێرانی ئازیز نزیکە و خۆڕاگرییە مێژووییەکەتان بە نەمری دەمێنێتەوە.