باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق وریایی دەدات

:: PM:08:44:16/07/2026 ‌

هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا كە لە ماوەی دوایی بۆردمانەكانی هەردوولا بۆ یەكتر بە سەختی دەستی پێ كردووەتەوە، باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق وریایی لە بوونی درۆنی ئێرانی لە ئاسمانی عێراق دەدات و ئاماژە بۆ ئەگەری داخستنی ئاسمانی عێراق دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی باڵوێزخانەكە، لە دوای هێرشە درۆنییەكانی پاڵپشتیكراو لە لایەن ئێران بۆ سەر هەولێر لە 15ی ئەم مانگە، داوا لە هاووڵاتییانی ئەمەریكی لە عێراق دەكەین زۆر وریا بن، چاودێریی میدیاكانی عێراق بكەن و پابەندی رێنوێنییە ناوخۆییەكان بن، رەنگە كێشە لە گەشتكردن و داخستنی بواری ئاسمانی لە هەر كاتێك روو بدات.

زیاتر گوتی، باڵوێزخانەكە هاووڵاتیانی ئەمەریكا لە بوونی وریاكردنەوە لە ئاستی چوار ئاگەدار دەكاتەوە، واتە گەشت نەكەن بۆ عێراق، ئەوەش بە هۆكاری تیرۆر و رفاندن و شەڕی چەكداری و پشێوی مەدەنی و توانای سنوورداری حكوومەتی ئەمەریكا لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی فریاگوزاری بۆ هاووڵاتییانی لە عێراق، بۆیە لەبەر هەر هۆكارێك بێت گەشت مەكەن بۆ عێراق، ئەگەریش پلانت هەیە وڵاتەكە جێبێڵیت، بەر لە چوونت بۆ فڕۆكەخانە لە گەشتەكەت دڵنیا ببەوە و رەنگە گۆڕانكاری لە گەشتەكان روو بدات. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل