ئێران هێرش دەكاتە سەر دامەزراوەكانی كوێت

:: PM:03:25:17/07/2026 ‌
وەزارەتی كارەبای كوێت رای گەیاند بە هۆی هێرشەكانی ئێران زیانێكی زۆر بە سیستەمی كارەبا و پرۆژەیەكی ئاوی كوێت كەوتووە، بەڵام رێكاریی خێرا پێڕەو كراوە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكرێت.

ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمووز وەزارەتی كارەبای كوێت رای گەیاند، "یەكێك لە وێستگەكانی كارەبا و وێستگەیەكی دڵۆپاندنی ئاو، لە ئەنجامی هێرشە دوژمنكارییەكەی ئێران زیانێكی زۆر بەر گەتووە و وێستگەی كارەباكە گڕی گرتووە.

وەك وەزارەتەكە باسی دەكات پلانی باری لەناكاو پێڕەو كراوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سیستەمی كارەبای كوێت .

لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمەریكا ماوەی چەند مانگێكە ئێران هێرش دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی تری كەنداو و ئوردن.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل