تۆم باراك: دوو ساڵی تر وا دەكەین گرنگی هورمز لاوەكی بێت

:: PM:07:10:17/07/2026 ‌
تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، ئەمەریكا لەگەڵ توركیا و سووریا و لبنان و ئوردن و میسر كار لەسەر پرۆژەیەك دەكەن بە شێوەیەك دوو ساڵی تر گەرووی هورمز مەسەلەیەكی لاوەكی دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمووز تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سووریا و باڵوێزی ئەمەریكا لە توركیا رای گەیاند، بەهۆی ئێرانەوە ناوچەكە ناسەقامگیر و ئاژاوەی تێدایە، بۆیە ئەمەریكا كار لەسەر پرۆژەیەكی نوێ دەكات و دەیەوێ‌ سەركردایەتی وڵاتان لە كەسانێك بێت كە بەهێز و شەفاف بن.

 تۆم باراك دەڵێ‌، "ئەو پرۆگرامەی كاری لەسەر دەكرێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سووریا و ئوردن و توركیا و لبنان و میسر وا دەكات گرنگی هورمز لە دوو ساڵی داهاتوو لاوەكی بێت". باراك باسی لەوەیش كرد پرۆژەكە رێڕەوی ناوەڕاستیش لە خۆ دەگرێت كە لە توركیا و ئازەربایجان و توركمانستان دەست پێ دەكات لەگەڵ ئاسای ناوەڕاست، ئەمەیش بەشێكی زۆر لە گازی سروشتی دەگاتە ئەوروپا.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل