چاودێرێک: میدیای یەکێتی لە ئاست هێرشەکانی سەر کوردستان بێدەنگن و بەرپرسەکانیان ناوێرن سەرکۆنەی بکەن

:: PM:10:11:17/07/2026 ‌
لە کاتێکدا ماوەی سێ ڕۆژە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەستیان پێ کردووەتەوە و کەمێک لەمەوبەریش پێنج هێرشی گەورە کرانە سەر سلێمانی، چاودێران ئاماژە بە بێدەنگیی میدیا و بەرپرسانی یەکێتی دەکەن لە ئاست ئەو پەرەسەندنانە.

چاودێرێکی سیاسی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بە میدیای "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە کاتێکدا لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە بە توندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی سەر خاکی کوردستان دەکرێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە تەنیا بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەزگا میدیاییەکانی ئەو حیزبەن کە لە ئاست ئەم پێشێلکارییانەدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە و ناوێرن هەڵوێست بنوێنن.

ئەو چاودێرە ڕەخنەی توند ئاڕاستەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سەر بەو حیزبە دەکات و دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی کەمێک پێش ئێستە پێنج هێرشی گەورە کرایە سەر سنووری پارێزگای سلێمانی، بەڵام کەناڵەکانی (جووتبرا) ناتوانن باسی ئەم ڕووداوانە بکەن و بێدەنگییان هەڵبژاردووە، بەو هۆیەشەوە لە گواستنەوەی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی پاشەکشەیان کردووە.

ئەم بێدەنگییەی میدیا و بەرپرسانی یەکێتی لە کاتێکدایە کە ماوەی سێ ڕۆژە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هێرشی چڕی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بوونەتەوە.


وشە - وشه‌