دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا داوای لە تەواوی كەناڵە تەلەڤزیۆنەكانی ئەمەریكا كرد سەرجەم وتارەكانی بە شێوەی راستەوخۆ بگوازنەوە و گوتیشی، "هەر كەناڵێك پەخشی نەكات مۆڵەتی لێ وەردەگرمەوە".
ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمووز دۆناڵد ترەمپ داوای لە تەواوی كەناڵەكانی ئەمەریكا كرد، لە كاتی پێشكەشكردنی وتارەكان بە شێوەیەی راستەوخۆ پەخشی بكەن، گوتیشی، "هەر كەناڵێك نەیگوازێتەوە مۆڵەتی لێ وەردەگرمەوە".
چەند كەناڵێكی ئەمەریكی هەن كە وتارەكانی ترەمپ پەخش ناكەن ئەوانیش هەر یەكە لە ئێن بی سی، ئەی بی سی و سی ئێن ئێنە. ترەمپ پەخشنەكردنی وتارەكانی لەلایەن ئەو كەناڵانە بە "پیلانگێڕی"ناو دەبات و پێیوایە ئەو كەناڵانە بەو كارەیان ساختەكاریی دەكەن.