كەناڵێكی ئەمەریكی: لە شارەكانی ئێران جموجۆڵی چەكداريی دژ بە دەسەڵات هەیە

:: PM:10:47:17/07/2026 ‌
كەناڵی حوڕەی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات لەناو شارەكانی ئێران دەست كراوە بە جموجۆڵی چەكداریی، بەڵام ئەو شانە چەكدارانەی هێرش دەكەنە سەر دامەزراوەكانی سوپای پاسداران و باسیج سەر بە رێكخراو  وپارتەكانی ئۆپۆزسیۆن نین.

ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمووز ماڵپەڕی حوورە بڵاوی كردووەتەوە لە ناوخۆی ئێران دەست بە جووڵەی چەكداری كراوە، بەڵام ئەوەی دەگوزەرێت بە شێوەیەكی رێكوپێك نییە و گرووپەكان پەرتەوازەن و سەر بەلایەنە سیاسییەكان نین.

حوڕە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لە ماوەی رابردوودا چەندان هێرشی چەكداری كراوەتە سەر دەسەڵات، بە تایبەتی بارەگاكانی سوپای پاسداران و باسیج. لە هێرشەكانییش چەكی سووك و بۆمب و بوتڵی سووتێنەر "مولۆتۆف" بەكاردەهێنرێن.

لە ماوەی جەنگی 40 رۆژە چەندان جار ئەمەریكا داوای لە ئێرانییەكان كرد لە دژی دەسەڵاتەكەیان راپەڕن.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل