زەیدی سەردانی ئێران دەكات

:: PM:01:44:19/07/2026 ‌
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای دەكەن، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەكات و هەوڵی ناوبژیوانی دەدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ی تەمووز، چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای دەكەن، لە چەند رۆژی داهاتوودا عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە تاران. سەرچاوەكان دەڵێن زەیدی پەیامی هەیە و دەیەوێ‌ ناوبژیوانی ئەمەریكا و ئێران بكات بۆ ئەوەی ئاستی گرژییەكانی نێوان ئەم دوو وڵاتە كەم بكاتەوە.

زانیاریی ئەوەیش ئاشكرا كراوە كە لە كاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، بیرۆكەكەی خستووەتەڕوو و لەلایەن ئەمەریكاوە پێشوازیی لێ كراوە.

لە ماوەی 13 تا 17ی ئەم مانگە، عەلی زەیدی سەردانی ئەمەریكای كرد و كۆمەڵێك رێككەوتنی لەگەڵ ئەنجام دا.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل