ترەمپ: دەبێت كۆمارییەكان ئێرانیش بخەنە پڕۆژەیاسای سزادانی رووسیا

:: PM:03:21:19/07/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، دەبێت كۆمارییەكان ئێرانیش بخەنە پڕۆژەیاسای سزادانی رووسیا كە ئەمە خواستی لیندزی گراهامی سیناتۆر بووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە ترووس سۆشیال، پەیامێكی كورتی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "دەبێت كۆمارییەكان ئێرانیش بخەنە پرۆژەیاسای سزادانی رووسیا". دۆناڵد ترەمپ دووپاتی دەكاتەوە، ئەمە خواستی لیندزی گراهامی سیناتۆر بووە كە دەبێت روو بدات و گرنگە.

هەفتەی رابردوو لیندزی گراهامی سیناتۆری بەناوبانگی ئەمەریكی كۆچی دوایی كرد و ترەمپ بۆ مردنی ئەو پەیامێكی بڵاو كردەوە، بە گرنگترین كەسایەتیی ئەمەریكا وەسفی كرد.
 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل