ئاژانسی فارس: ئەمەریكا هێرشی كردە سەر وێستگەی ئەتۆمی دارخوین

:: PM:03:25:19/07/2026 ‌
ئاژانسی فارسی ئێرانی ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ ئەمەریكا هێرشی كردە سەر وێستگەی ئەتۆمی دارخوین لە باشووری رۆژئاوای ئێران.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ی تەمووز، ئاژانسی فارس بڵاوی كردووەتەوە، بەرەبەیان ئەمەریكا بە چەندان مووشەك هێرشی كردووەتە سەر وێستگەی ئەتۆمی دارخوین لە باشووری رۆژئاوای ئێران.

لەبارەی زیانەكان ئاژانسی فارس هیچ زانیارییەكی بڵاو نەكردووەتەوە، تەنیا ئەوە نەبێت روونی دەكاتەوە وێستگەكە لە سەروبەندی دروستكردندا بووە و تەواو نەكراوە.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا "سێنتكۆم" رای گەیاند، هەشتەم هێرشی سەربازیی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران ئەنجام درا. لە ماوەی رابردوودا لە هێرشەكان ئەمەریكا زیاتر سەرنجی خستووەتە سەر باشووری ئێران.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل