كەناڵێكی عێراقی ئاشكرای دەكات، چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە خەریكە پێنج سەركردەی خۆی دوور بخاتەوە، بەمەیش تەنیا حەوت كەس لە سەركردایەتیی هاوپەیمانییەكە دەمێننەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 20ی كەناڵی وان نیوز، لە چەند سەرچاوەیەكی سیاسی زانیاری ئەوەی وەرگرتووە، لە ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی مشتومڕی ئەوە هەیە، پێنج سەركردە لە سەركردایەتی دەربكرێن و بەمەیش لە 12 سەركردەوە بۆ حەوت كەم دەبێتەوە.
ئەو سەركردانەی دووریش دەخرێنەوە ئەمانەن: ئەحمەد ئەسەدی، شبل زەیدی، ئەبوئالا وەلائی، حەیدەر عەبادی، هومام حەموودی.
لەبارەی هۆكاری دوورخستنەوەی ئەحمەد ئەسەدی و شبل زەیدی ئەوە روون كراوەتەوە، هۆكارەكە بوونی دۆسیەی گەندەڵیی ئەو سەركردەیەیە، تەنانەت ئەسەدی لە كاتی هەڵمەتی گرتنی بەرپرسانی عێراق لە ناوچەی سەوز رای كردووە.
بەڵام هۆكاری دوورخستنەوەی سێ سەركردەكەی تر وەلائی و عەبادی و حەموودی، پێوەندی بە هۆكاری سیاسی هەیە. وەلائی لەلایەن ئەمەریكاوە لە لیستی تیرۆردایە و داواكراوە، بۆ پرسی عەبادی و حەموودیش سەرچاوەكان گوتوویانە پێوەندی بە رێكخستنەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوكێشەكانی هێز هەیە لە ناو پێكهاتەی شیعەدا.
چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە وەك هاوپەیمانییەك یان بەرەیەكی سیاسیی گەورە دەناسرێت، زۆربەی لایەنەكانی شیعەی تێدایە تەنیا رەوتی سەدر نەبێت، لە ساڵی 2022 دامەزراوە 12 سەركردەی هەبوو.