دۆغان هاتون هاوشارەوانیی گەورە شاری ئامەد، بەشێوەیەكی فەرمی دەستی لەكار كێشایەوە، ئەگەرچی پێشتر %65ی دەنگەكانی بەدەست هێنابوو، بەڵام دەم پارتی لێی رازی نەبوون.
لە ڕاگەیەنراوێكی نووسراودا كە ئەمڕۆ 20ی تەمووز بڵاو كرایەوە، دۆغان هاتون ئاماژەی بەوە كرد كە لە هەڵبژاردنەكانی 31ی ئاداری 2024دا بە بەدەستهێنانی نزیكەی %65ی دەنگەكان، لەلایەن خەڵكی ئامەدەوە بۆ ئەم پۆستە هاتە هەڵبژاردن.
ئەوەی گوتووە، ئێستە دوای هەڵسەنگاندنەكانی كۆنفرانسی ئیدارە خۆجێیەكانی پارتەكەی، گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی كە نەیتوانیوە وەك پێویست وەڵامدەرەوەی داواكارییەكانی جەماوەر بێت.
هاتون ئاشكراشی كرد كە كێشەی تەندروستی و ئەنجامدانی سێ نەشتەرگەریی قەستەرەی دڵ (ئەنجیۆ) بەربەستی رژدیان بۆ كارەكانی دروست كردووە.
دۆغان هاتون ڕوونیشی كردەوە كە داواكاریی كشانەوەكەی، پێشكەشی دامەزراوە پێوەندیدارەكانی دەم پارتی كردووە و لەلایەن پارتییەوە پەسند كراوە.
هاتون دووپاتی كردەوە كە خەبات و تێكۆشان بۆ ئازادی و دیموكراسیی گەل، تەنیا بە پۆست و پلەوە بەستراوەتەوە، لە بوار و ڕەهەندی تردا بەردەوام دەبێت لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان.