بەرپرسێكی باڵای ئێران بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، ناوبژیوانان پێشنیاریان بۆ ئەمەریكا و ئێران كردووە 10 رۆژ ئاگربەست بكرێت بۆ ئەوەی ئەو رێككەوتنەی مانگی رابردوو كرابوو زیندوو بكرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 10ی تەمووز، بەرپرسێكی باڵای ئێران بە
رۆیتەرزی راگەیاندووە، ناوبژیوانان پێشنیاریان بۆ ئێران كردووە، 10 رۆژ ئاگربەست بكرێت بۆ ئەوەی رێگەیەك بدۆزرێتەوە تا رێككەوتنی كاتی زیندوو بكرێتەوە كە مانگی رابردوو لە سویسرا ئەنجام درابوو.
بەرپرسەكە ناوی وڵاتی ناوبژیوانی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئێران سەردانی پاكستان بكات.
مانگی رابردوو ئێران و ئەمەریكا رێككەوتن بۆ ئەوەی لە ماوەی 60 رۆژدا ئاگربەست بكرێت تا رێككەوتنێكی گشتی لە نێوانیان بكرێت، كەچی نۆ رۆژە ئاگربەستەكە پێشێل كراوە.