بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهی لە ماوەی دوایی و لە كاتی ئامادەبوونی لە رێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە تەرمی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە نەجەف، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندەی میلیشیاكان كۆبووەتەوە و رێنوێنی بۆ مامەڵەكردنیان لەو قۆناغە پێ داون.
سەرچاوەیەكی عێراقی ئاشكرای كرد، لە پەراوێزی رێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە تەرمی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران لە شاری نەجەف، كە لە 8ی ئەم مانگە بەڕێوە چوو، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندەی میلیشیاكانی نزیك لە ئێران كۆبووەتەوە و دۆخەكەیان هەڵسەنگاندووە، جیا لە تاوتوێكردنی چۆنیەتی مامەڵكردنی ئەوان لەگەڵ پەرەسەندنەكانی دوایی.
بەپێی سەرچاوەكە لەو كۆبوونەوە باسی ئەوە كراوە ئێستە میلیشیاكانی عێراق لە دەرەوەی بازنەی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریكا بمێننەوە و خۆیان لە كردنەئامانجی هێرشەكان لە خاكی عێراقەوە بەدوور بگرن، بۆ خۆلادان لە كردنەوەی بەرەیەكی تری شەڕ لە عێراق و بكەونە بەر وەڵامدانەوەی ئەمەریكا، بۆیە میلیشیاكان پابەندی ئەو رێنوێیەن، بەوەی نابێت بەرەیەكی شەڕ لە عێراق بكرێتەوە.