سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه میلیشیاكانی ئێران له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ حكوومه‌تی زه‌یدیان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه هیچ چه‌كێك ڕاده‌ستی حكوومه‌ت ناكه‌ن و ته‌نیا به فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ئاماده‌ن ده‌سبه‌رداری چه‌كه‌كانیان بن.
به گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه ئاگه‌داره‌كان بۆ ڕۆژنامه‌ی "
مه‌دا" گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ په‌یامیان بۆ حكوومه‌ت ناردووه و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین ده‌سبه‌رداری چه‌كه‌كانیان بن، تا دڵنیا نه‌بن له كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی عێراق.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، ته‌نیا به دووباره دابه‌شكردن و گۆڕینی شوێنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن. بۆیه حه‌وت تا 10 گرووپی میلیشیاكان به ته‌واوی ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و بیرۆكه و باوه‌ڕه لای میلیشیاكان دروست بووه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق تا 30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر عێراق جێ ناهێڵن، بۆیه ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌و واده‌یه نییه كه حكوومه‌ت ڕای گه‌یاندووه.
سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ریكا یاریمان پێ ده‌كات و هیچ كات ئاماده نییه له ته‌واوی جیوگرافیای عێراق بكشێته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه میلیشیاكان دایانناوه، جیا له‌وه‌یش هیچ گره‌نتی و به‌ڵگه‌یه‌كی واژووكراو و ڕێككه‌وتنێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی عێراق بوونی نییه، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ ته‌نیا دووباره بڵاوه‌پێكردنیان و گۆڕینی شوێنیانه له عێراق نه‌ك كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی.
له نێو سه‌ركرده‌كانی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی زانیاری دزه‌ی كردووه و ده‌گوترێ، سه‌رۆكی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌ی ڕه‌تیان كردووه چه‌ك دابنێن، گوتوویانه كه بڕیاری ڕاده‌ستكردنی چه‌ك هیچ كات ڕوو نادات، ته‌نیا ئه‌گه‌ر ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو فه‌رمانی له‌مجۆره‌یان پێ بكات.
به بڕوای شیعه‌كان كه مه‌زه‌وێكی ئاینی ئیسلامن، به‌ر له كۆتایی دنیا، ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ده‌رده‌كه‌وێ و شه‌ڕی نه‌یارانی ئیسلام ده‌كات، ئه‌مه ته‌نیا له نێو په‌رتووكه‌كانی شیعه بوونی هه‌یه و زۆرینه‌ی ڕه‌های پێڕه‌وانی مه‌زه‌وی شیعه‌یش باوه‌ڕیان به‌مه هه‌یه، ئێسته‌یش میلیشیاكان ده‌یانه‌وێ بڕیاری ڕاده‌ستكردنی چه‌ك به فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ببه‌ستنه‌وه.