رۆژنامەی فاینناشاڵ تایمزی بەریتانی ئاشكرای دەكات، ئەمجارە ئەمەریكا تاوتوێی بژاردەكانی رووخاندنی رژێمی ئێران دەكات، وێڕای بەردەوامبوونی هێرشەكانی بۆ سەر دامەزراوە گرنگەكانی ئێران.
ئەمڕۆ سێشەم 21ی فاینناشاڵ تایمزی بەریتانی ئاشكرای كرد، بەرپرسانی حكوومەتی دۆناڵد ترەمپ دەستیان كردووە بە تاوتوێكردنی بژاردەكانی رووخاندنی رژێمی ئێران، دوای ئەوەی كۆششە دیپلۆماسییەكان لە سایەی هێرشە بەردەوامەكانی ئەمەریكا پەكیان كەوتووە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئەو رۆژنامەیە، حكوومەتی ئەمەریكا كار لەسەر ئەو پلانە دەكات كە بە "پلانی A" ناوی دەبات، چەندان بڕگە لەخۆ دەگرێت، لەوانە هاوكاریكردنی ئۆپۆزسیۆن و جووڵاندنی راپەڕینی ناوخۆیی، ئەمە سەرەڕای بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران.
10 رۆژە ئەمەریكا بەردەوام هێرش دەكاتە سەر ئێران و ئاگربەستی پێشێل كرد، چونكە بەر لەو ماوەیە ئێران لە هورمز هێرشی كردە سەر دوو كەشتی و لە ئەنجامدا ئەمەریكا دەستی بە هێرشەكانی كردەوە.