ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای دەكات، فەرمانبەرێك لە بانكی بێجی نزیكەی 45 ملیار دیناری دزیوە، كەچی دوای دادگاییكردنی پلەكەی بەرز كراوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم 21ی تەمووز، ماڵپەڕی شەفەق نیوز باس لە فەرمانبەرێكی بانكی بێجی دەكات كە پارەی پاڵاوگەی بێجی تێدا بووە. بەر لە هێرشەكانی داعش بۆ سەر بێجی، بەڕێوەبەری بانكی بێجی بەهاوكاری چەند خزمێكی، پارەكانی گواستووەتەوە شوێنێكی تر، بڕی پارەكەیش لە سەرووی 35 ملیار تا 45 ملیار دینار بووە.
دواتر پارەكە دیار نەماوە و ئەو كەسە دادگایی كراوە، كەچی لە دادگا باسی لەوە كردووە لەلایەن تیرۆریستانی داعش رفێنراوە و پارەكە براوە. شەفەق نیوز زانیاری لە سەرچاوەیەكی حكوومی وەرگرتووە كە گوتوویەتی، "دوای ئەوەی لە دادگادا بڕیاری بێتاوانی وەرگرتووە و دۆسیەكەی داخراوە، كۆمەڵێك بەرپرسیارێتیی تری پێ دراوە".
لەوانە كراوەتە بەرپرسی لقی بێجی بانكی رافیدەینی عێراق، هەروەها نێردەی 22 لقی بانكەكە بووە و بەردەوامیش لە ساڵانی رابردوودا پۆستەكەی بەرز كراوەتەوە.