لە بەرانبەر ناوبژیوانییەكە پاكستان داوای 10 ملیار دۆلار لە ئەمەریكا دەكات

:: AM:11:30:22/07/2026 ‌
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، پاكستان داوای 10 ملیار دۆلار لە ئەمەریكا دەكات بۆ ئەوەی سەقامگیری دراوەكەی لە بەرانبەر دۆلار بهێنێتەدی، ئەمەیش لە بەرانبەر ئەو ناوبژیوانییەیە كە پاكستان لە نێوان ئێران و ئەمەریكا پێی هەستاوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 22ی تەمووز، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پاكستان داوای 10 ملیار دۆلاری لە ئەمەریكا كردووە، بۆ ئەوەی سەقامگیریی دراوی پاكستان لە بەرانبەر دۆلار بهێنێتەدی، ئەگەریش ئەمەریكا رەزامەندی لەسەر پێدانی ئەو بڕە پارەیە بدات، ئەوا ئابووری ئەو وڵاتە دەبووژێتەوە.

رۆیتەرز باسی لەوە كردووە كە یەكەمجارە داوایەكی وەها ئاشكرا بكرێت، ئەمەیش لە سەروبەندی ئەو ناوبژیوانییەیە كە بۆ وەستانی جەنگ لە نێوان ئەمەریكا و ئێران، پاكستان پێی هەستاوە كە رۆڵی دیپلۆماسیی پاكستانی دەرخست، بۆیە ئەگەر هەیە لەڕووی ئابووریشەوە لە پاكستان و وڵاتانی تر سوودمەند بێت.

دوای جەنگی 40 رۆژی ئیسرائیل و ئەمەریكا لەگەڵ ئێران، پاكستان وەك ناوبژیوانی سەرەكی دەركەوتووە و لە ئەنجامی ناوبژیوانییەكەیشی دووجار ئاگربەست كراوە، تەنانەت رێككەوتنێكیش كراوە كە ئێستە پێڕەو ناكرێت.
 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل