عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، زەید حوشی كردە سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق و محەمەد فەهدیشی كردە فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی.
ئەمڕۆ چوارشەم 22 ی تەمووز، عەلی زەیدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، زەیدی حوشی كردە سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر.
چەند رۆژێكە زەیدی دەستی كردووە بە گۆڕانكاری لە پۆستە تەناهی و سەربازییەكان، دوێنێ بەرپرسی نووسینگەی فەرماندەی گشتی و سكرتێری خامەی نهێنی گۆڕی. ئەمڕۆیش جگە لە گۆڕینی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵیشی گۆڕی و محەمەد فەهدی لە پۆستەكە دانا.
عەلی زەیدی لە دیمانەیەكی لەگەڵ گۆڤارێكی ئەمەریكی، ئەمڕۆ باسی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چەكی میلیشیاكانی كردووە و دووپاتی دەكاتەوە، قبووڵی ناكات عێراق دەوڵەتێكی فاشل بێت.