سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، نابێت چیتر دەستپێك و وەستاندنی جەنگ بە خواستی ئەمەریكا بێت، ئێران ئامادەكاریی دەكات بۆ لێدانی زەبرێك بەشێوەیەك كە لە ئەمەریكا ماتەمینیی گشتی رابگەیەنرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ی تەمووز، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "ئۆپراسیۆنی سزادانی دوژمن بەردەوام دەبێت، ئەگەر سزا نەدرێت و باجی پێشێلكردنی رێككەوتن و بەڵێنەكان نەدات، ئەوا پێی وایە بە خواستی خۆی دەست بە جەنگ بكاتەوە یان رای بگرێت".
سوپای پاسداران دەشڵێ، "ئامادەكاریی دەكەین بۆ ئەوەی لە ئەمەریكا ماتەمینیی گشتی رابگەینرێت".
سوپای پاسداران باس لەوەیش دەكات كە زیانی زۆریان بە هێزەكانی ئەمەریكا گەیاندووە، بەتایبەتیش هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە بنكەی شا فەیسەڵ و میر حەسەن لە ئوردن.