لە وەڵامی لێدوانەكانی شەوی رابردووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا كە باسی ئەوەی كرد ئێرانییەكان بۆ دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان دەپارێنەوە، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران دووپاتی كردەوە كە ئێران هەوڵی دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمەریكا نادات.
ئەمڕۆ چوارشەم
حەسەن قەشقاوی گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، پێویستە سەرۆكی ئەمەریكا بەدوای چارەسەری تری باشتر بۆ دەربازبوون لەو تەنگژەی تێی كەتووە بگەڕێت، ئێران هەوڵ بۆ دەست پێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان نادات، چیتر درۆ دووبارەبووەكان ئارامی بۆ بازاڕی نەوت ناگەڕێننەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ لێدوانەكانی ترەمپ.
ئەمە و شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە ئێران هەوڵی دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمەریكا دەدات، بەڵام ئێستە واشنتن گرنگی بەوە نادات، تا ئەوكاتەی تاران بە راستی ئامادە دەبێت، هێشتا ئێرانی هیچی نەبینیوە و ئەمەریكاش لە مامەڵەكردنی لەگەڵی كۆتایی نەهاتووە.