هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەلی هەڕەشە لە یەكپارچەیی شیعە دەكات

:: PM:05:13:22/07/2026 ‌

بەر لە سەردانەكەی بۆ واشنتن، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵمەتێكی فرەوانی گرتنی تۆمەتباران بە گەندەڵی دەست پێ كرد و ژمارەیەك سیاسەتوان و پەرلەمانتار و بەرپرسی حكوومەتی گیران، لە دوای گەڕانەوەی لە سەردانەكە بە نیازە لیستێكی نوێی تۆمەتباران دەربكات و ژمارەیەك بەرپرسی تر بگرێتەوە، ئەوەش ناڕەزایەتی لەناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی دروست كردووە، بۆیە بە نیازن كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو بابەتە ساز بكەن.

بەپێی چەند سەرچاوەیەك بڕیارە بەمنزیكانە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ باسكردنی هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و میكانیزمەكانی و لابردنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەك لە تۆمەتباران ساز بكات، بێ رەچاوكردنی پێگە و لایەنگریی حزبی و سیاسییان، بڕیارە كۆبوونەوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ ساز بكرێت، ئەگریش هەیە بۆ دوای سەردانی زەیدی سبەی پێنجشەم بۆ تاران بیتە دواخستن. 

بەپێی سەرچاوەكە لە كۆبوونەوەكەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی باسی 12 كەسایەتیی باڵا دەكرێت، كە تۆمەتی گەندەڵییان لەسەرە، بۆ رەوانەكردنی دۆسیەكانیان بۆ دادگا، ئەگەرچی لە كۆبوونەوەكانی پێشتری چوارچێوەكە تێبینی لەسەر هەڵمەتەكە و جێبەجێكردنی هەبوو و بەشێك لە هێزە سیاسییەكان داوایان كرد بە هێز نەچنە سەر تۆمەتبارەكان و ئاگەدار بكریبَنەوە كە خۆیان بچنە بەردەم دادگا. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل