لە ماوەی دوایی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق زنجیرە گۆڕانكارییەكی تەناهی و سەربازی ئەنجام دا، بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهی بڕیارێك دەرچووە بە هەڵوەشاندنەوەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و رێكخستنەوەی ئەركەكەی لە چوارچێوەی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان.
بەپێی
سەرچاوەكە بڕیارەكە هەڵوەشاندنەوەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان بەو شێوەی ئێستە هەیە دەگرێتەوە و خستنیەتی بۆ سەر نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، بێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر لەبارەی رێكخستنەوەی و چارەنووسی ئەفسەر و یەكە و هێزەكانی رابگەیەندرێت.
تا ئێستە دیار نییە كە ئاخۆ بڕیارەكە فەرماندەییەكانی پارێزگاكان دەگرێتەوە یان تەنیا بۆ فەرماندەیی ناوەندی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و گواستنەوەی دەسەڵاتەكانیەتی بۆ سەر نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان.
شایەنی باسە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە 2007 لە عێراق هاتە دامەزراندن، بە مەبەستی یەكخستنی بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنەكان و هاوئاهەنگی لە نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و هێزە تەناهییەكانی تر لەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان.