ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ورده‌كاری گه‌ڕی دوازده‌یه‌می هێرش و بۆردمان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی "
سێنتكۆم" هاتووه، نوێترین گه‌ڕی بۆردمانكردنی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له دوازده‌یه‌مین شه‌وی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان كۆتایی هات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌و بۆردمانانه له سه‌عات 10:30 به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا و سه‌عات 5:30 خوله‌كی به‌یانی به‌كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتاییان هات، پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و دامه‌زراوه‌كانی ده‌ریایی و كۆگه‌كانی مووشه‌ك و درۆن و بنكه‌كانی چاودێری ده‌ریایی و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به وردی كرانه ئامانج.
ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه ئامانجی بۆردمانه‌كان بریتییه له كه‌مكردنه‌وه و لاوازكردنی توانای ئێران له هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و ده‌ریاوانه مه‌ده‌نییه‌كان كه به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ده‌بن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له‌م مانگه ده‌یان پێگه‌ی سه‌ربازی و ستراتیجی ئێران به چڕی بۆردمانكراون و گه‌مارۆی ده‌ریاییش خراوه‌ته سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران و به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌و 50 هه‌زار سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی كه فه‌رمانیان پێ بكرێت.