ده‌سته‌ی گشتی گواستنه‌وه‌ی سعوودیه ئاشكرای كرد، كه كه‌شتی گوێزه‌ره‌وه‌ی "ئه‌نسیلیا" كه خاوه‌نداری له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی سعوودیه ده‌كرێت له كاتی ڕۆیشتنی به ئاوه‌كانی ده‌ریای سوور هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و ئاگری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه، هاوكات حووسییه‌كانی یه‌مه‌نیش ئاشكرایان كرد، كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتی ئه‌نسیلیا و له‌یلای سعوودیه له ئاوه‌كانی ده‌ریای سوور.
ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه "
واس" له زاری به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی گواستنه‌وه‌ی گشتی سعوودیه بڵاوی كرده‌وه، كه له به‌شی پێشه‌وه‌ی كه‌شتی ئه‌نسیلیا ئاگر به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م ده‌ریاوانانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه سه‌لامه‌تن، لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه پێویسته‌كانیان گرته‌به‌ر بۆ دڵنیابوونه‌وه له كه‌شتییه‌كه و تیمه‌كه‌ی و پاراستنی كه‌شتیوانی له ده‌ریای سووریا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه به ئامانجگرتنی كه‌شتییه‌كان له كاتی كه‌شتیوانی له سنووری ئاوی نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكارییه‌كی ڕوونی یاسا و عورفه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه كه ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی كه‌شتیوانی و تیمی سه‌ر كه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی سعوودیه له كاتێكدایه پێشتر گرووپی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له هێرشكردنه سه‌ر دوو كه‌شتی نه‌وتی سعوودیه به ناوه‌كانی "ئه‌نسیلیا و له‌یلا" له ڕێی مووشه‌كی بالیستیك و درۆنه‌وه ڕاگه‌یاند.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سته‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا پێشتر ئاشكرای كرد، كه له هێرشێك به مووشه‌ك له دووری 70 میل له باشووری ڕۆژئاوای شه‌قیق له كه‌ناراوه‌كانی سعوودیه له‌سه‌ر ده‌ریای سوور ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه، كه به‌وهۆیه‌وه ئاگر له كه‌شتییه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه.