ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا بوونی سه‌ربازی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێزتر كردووه، له ڕێی بڵاوه‌پێكردنی هێزی زیاتر و تیمی ته‌ندروستی و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی ته‌قه‌مه‌نی زیاتر، ئه‌مه‌یش بژاره‌ی فره‌وانتر ده‌به‌خشێته دۆناڵد تره‌مپ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆ
ڕۆژنامه‌كه ئاشكرایان كردووه، كه ئه‌مه‌ریكا هێزی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان و فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشبه‌ری هێناوه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و فڕۆكه جه‌نگییه بۆمبهاوێژ و زه‌به‌لاحه‌كانی له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واوه‌وه.
به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، كه زیاتر له 150 كارمه‌ندی پزیشكی سه‌ربازی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ندێكی پزیشكی له ناوچه‌ی لاندشتول له ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه فره‌وانه‌كان.
به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه، زیادكردنی هێز و ناردنی پشتیوانی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، توانایه‌كی گه‌وره‌تر ده‌به‌خشێته ئه‌مه‌ریكا تا له یه‌ك كاتدا به‌رده‌وام بێ له جێبه‌جێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كان له دژی حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن و ڕژێمی ئێران.