سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری سوپای كوێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، كه به‌رگری ئاسمانی وڵات به‌رپه‌رچی هێرشی درۆنی دوژمن ده‌داته‌وه، هاوكات سوپای پاسدارانیش ڕای گه‌یاند، كه بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له كوێت بۆردمان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراێكی سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری
كوێت هاتووه، ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له ئاسمانه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات ده‌بیسترێن، له ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی كوێته، به درۆنه‌كانی دوژمن.
هاوكات داوای له هاووڵاتییان كرد، كه پابه‌ندی ڕێنماییه بڵاوكراوه‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی خۆیان بن، كه له‌لایه‌ن لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی
ئێران بڵاوی كرده‌وه، كۆگه‌یه‌كی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی عه‌لی سالمی ئاسمانی له كوێت بۆردمان كراوه، جیا له‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌لعه‌دیریش له كوێت بووه‌ته ئامانجی درۆنه‌كانی ئه‌وان.