بۆردمانه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌ی نێوان ئێران و عێراقی له دیوی ئێرانه‌وه كرده ئامانج و كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
میدیایاكانی
ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دیوی ئێرانی ده‌روازه‌ی شه‌لامچه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كه‌س كوژراون و 11ی تریش برینداربوون.
له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه وێڕای زیانه گیانییه‌كان، ئاگرێكی گه‌وره له ده‌روازه سنوورییه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
هاوكات جێگری پارێزگاری پارێزگای خوزستان بۆ كاروباری ئه‌منی دووپاتی كرده‌وه، كه به‌هۆی مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌روازه‌كه به ئامانج گیراوه.
له‌ته‌ك بۆردمانی ئه‌و دروازه‌یه، له پارێزگای كرماشان بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه هۆی ڕوودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌رز له ده‌وروبه‌ری شاری ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نده‌ره‌كان و كه‌شتیوانی له پارێزگای هورمزگانی ئێرانی ئاشكرای كرد، دوو كه‌شتی گه‌ڕان و به‌هاناوه‌چوونی ئێران به ناوی "ناجی 15 و ناجی 16" بوونه ئامانجی بۆردمانه‌كان له ئاوه‌كانی كه‌نداو و زیانی گه‌وره‌یان پێ گه‌یشت.
ده‌روازه‌ی شه‌لامه‌چه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای به‌سره له باشووری عێراق و به دووری 30 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاری به‌سره دووره و له دیوی ئێرانه‌وه‌یش كه‌وتووه‌ته سنووری پارێزگای خوزستان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازه‌ی نێوان ئێران و عێراق بوونی هه‌یه.