گاردیان: تەواوی هێرشەكانی سەر نەوتی عێراق میلیشیاكان ئەنجامیان داوە

:: AM:11:05:23/07/2026 ‌
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشكرای دەكات كە لە ماوەی جەنگی ئێران و ئەمەریكادا، تەواوی ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی عێراق، لەلایەن میلیشیاكانەوە ئەنجام دراون.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی تەمووز، رۆژنامەی گاردیان لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، دوو جۆرە میلیشیا لە عێراقدا هەن، بەشێكیان پارێزگاری لە دەسكەوتەكانی عێراق دەكەن و بەشێكی تریش ئایدیۆلۆجین و سەربە ئێرانن.

رۆژنامە بەریتانییەكە زانیاریی ئەوەی لە بەرپرسانی عێراق دەست كەوتووە، تەواوی ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر دامەزراوە نەوتییەكان، لەلایەن میلیشیاكانی سەربە ئێرانەوە ئەنجام دراون، گوایە دەیانەوێ‌ زیان بە كۆمپانیا بیانییەكان بگەیەنن، كەچی تەنیا زیان بەر عێراق كەوتووە. بەرپرسێكی عێراق لەسەر ئەم دیاردەیە دەڵێ‌، "ئەو میلیشیایانە ناپاكی لە عێراق دەكەن". 

چەندان جار راپۆرتەكەی رۆژنامەی گاردیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، جەنگی ئێران و ئەمەریكا لاوازیی دەوڵەتی عێراقی دەرخستووە و عێراقیش نەیتوانیوە بە باشی وەبەرهێنان لە سامانی نەوت بكات. 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل