ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە هەر شەوێك زیاتر تێپەڕێت، ئەوا ئێران باجی گەورەتر دەدات و دەشڵێ، "هیوادارین حووسییەكان گرژییەكان كەم بكەنەوە، چونكە ئێران فریوی داون".
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی تەمووز، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، ئێران لێیان دەپاڕێتەوە بۆ رێككەوتن، كەچی لەوە ناچێت بۆ رێككەوتن ئامادە بێت یانیش نایەوێ رێككەوتن بكرێت.
لەبارەی حووسییەكانیش رۆبیۆ گوتی، "لەوانەیە بێنە جەنگەوە، بەڵام هیوادارین گرژییەكان كەم بكەنەوە، چونكە ئێران فریوی داون".
چەند رۆژێكە حووسییەكان ئابڵۆقەی دەریاییان خستووە سەر سعوودیە و هەڕەشەی داخستنی گەرووی بابولمەندەب دەكەن.