هاوپەیمانییەكەی سوودانی: هیچ رێككەوتنێك بۆ تەواوكردنی حكوومەتی زەیدی نییە

:: PM:02:11:23/07/2026 ‌
بەها ئەعرەجی سەرۆكی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكایەتی دەكات رای گەیاند، تا ئێستە هیچ رێككەوتنێك بۆ تەواوكردنی حكوومەتی زەیدی نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی تەمووز، بەها ئەعرەجی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كرد، پێویستە حكوومەتی زەیدی بە زووترین كات تەواو بكرێت و وەزیرە نوێیەكان دابنرێن، كەچی تا ئێستە هیچ رێككەوتنێك لەسەر وەزارەتەكان نەكراوە.

لە مانگی ئایاری رابردوودا لە پەرلەمانی عێراق، دەنگ بە حكوومەتی زەیدی درا بە 14 وەزارەتەوە و هێشتا نۆ وەزارەت ماون وەزیرەكانیان دابنرێن. 

بەگوێرەی زانیارییە دزەپێكراوەكان، كێشەی سەرەكی لەسەر هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆیە، كە یەكەمیان بۆ پێكهاتەی سوننە و دووەمیان بۆ پێكهاتەی شیعەیە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل