چەند سەرچاوەیەكی تەناهی ئاشكرایان كرد، ئەمڕۆ ئێران بە مووشەك هێرشی كردە سەر دەروازەی سنووری عەبدەلی لە نێوان كوێت و عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی تەمووز، چەند سەرچاوەیەكی تەناهی ئاشكرایان كرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند مووشەكێك بە خاكی عێراق تێپەڕیون و بەر دەروازەی عەبدەلی كەوتوون كە دەكەوێتە نێوان كوێت و عێراق.
وەك میدیای عێراقی ئاماژەیان بۆ كردووە، ئەو هێرشەی ئێران لە تۆڵەی هێرشی سەر دەروازەی شلامچەیە كە دەكەوێتە نێوان عێراق و ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ چەندان سەعات داخرا و دواتر كرایەوە.
تا ئێستە زیانەكانی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر كوێت بڵاو نەكراوەتەوە.