12 شەوە هێرشێكی چڕی ئاسمانیی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران دەستی پێ كردووە لە دوای هێرشی مووشەكی و درۆنی سوپای پاسداران بۆ سەر ژمارەیەك كەشتی نەوتبەر لە گەرووی هورمز، ئێران رازی نییە دەستبەرداری گەرووەكە بێت، لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمەریكا ئێران وڵاتانی ناوچەكە بۆردمان دەكات، بەپێی چەند سەرچاوەیەك میلیشیاكانی عێراق رۆڵیان لەو هێرشانەدا هەیە.
چەند سەرچاوەیەك بە هەردوو كەناڵی "عەرەبییە" و "حەدەس" یان راگەیاند كە میلیشیایەكی عێراقی بە ناوی "ئەولیای دەم"، بەرپرسیارەتی لە هێرشەكانی سەر ئوردن و كوێت و سعوودیە راگەیاندووە، ئەو میلیشیایە ژمارەیەك راوێژكاری سەر بە سوپای پاسداران لەخۆ دەگرێت و لە خاكی عێراقەوە بە درۆن ئەو وڵاتانە دەكاتە ئامانج.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، لە ماوەی دوایی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق توانای هێرشبردنی خۆیان بە درۆنی پێشكەوتوو پەرە پێ داوە شانەی 10 كەسییان بۆ هاوێشتنی درۆنەكان پێك هێناوە، ئەوان بە ناوی بۆردمانكردنی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا، وڵاتە عەرەبییەكان دەكەنە ئامانج.