هاوكات هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران و پێداگریی تاران لە باڵادەستی بەسەر گەرووی هورمز و هێرشی بۆ سەر كەشتییەكان و هەڕەشەكردن لەو هاتوچۆی دەریاوانی و بازاڕی نەوت بەردەوامە، ئەوانەش پێشبینییەكان لەبارەی پەرەسەندنەكانی ناوچەكە رەشبینتر دەكەن، ئەمنیداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە دەكات كە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری تەقینەوەدایە.
ئەمڕۆ پێنجشەم
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان وریایی لە خراپبوونی زیاتری دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا و گوتی، لە لێواری دۆخێكی ئەوەندە ئاڵۆزە كە پێشبینی ناكرێت، ئەو لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی ئاسایش دووپاتی كردەوە، دۆخەكە لە كۆنترۆڵ نەماوە، ناوچەكە نقوومی گێژەڵووكێكە لە رووبەڕووبوونەوەیەك كە لە فرەوانبوون بەردەوامە، تەنگژە لە دوای تەنگژە دێت و پەرەسەندن یەكێكی تری بەدواوە دێت.
ئەوە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ پێنجشەم دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەیەكی توندی لە ئێران و حوسییەكان كرد لە ئەگەری بەردەوامبوون لە هێرشەكانیان كە زۆر بەتوندی وەڵام دەدرێنەوە، هاوكات هەر ئەمڕۆ لە ئیسرائیل كردنەوەی حەشارگەكان لە هەندێك لە ناوچەكان هاتە راگەیاندن وەك ئامادەسازی لە ئەگەری دەست پێكردنەوەی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران.