ئەمڕۆ هەینی 26ی تەمووزی 2026، بەرپرسێکی تەناهی پاکستان ڕای گەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە هەرێمی خەیبەر لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، نۆ ئەندامی پۆلیس کوژران و 27 کەسی تریش بریندار بوون.
لە لێدوانێکدا، بەرپرسە تەناهییەكە ئاشکرای کرد کە تەقینەوە خۆکوژییەکە هێزەکانی پۆلیسی کردووەتە ئامانج و بووەتە هۆی کوژرانی نۆ پۆلیس و برینداربوونی 27 کەسی تر.
تا ئێستە هیچ زانیارییەکی زیاتر لەبارەی چۆنیەتیی ڕووداوەکە و ئەو لایەنەی لەپشت هێرشەکەوەیە، ئاشکرا نەکراوە.