ئەكسیۆس: بەریتانیا و ئەمەریكا هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی لە دژی ئێران پێكدەهێنن

:: PM:08:12:24/07/2026 ‌
ئاژانسی ئەكسیۆس ئاشكرای دەكات بەریتانیا و ئەمەریكا لەسەر ئاستی باڵای سەربازی كۆدەبنەوە و ئامانجیان پێكهێنانی هاوپەیمانیەكی نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا و بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی ئێران بەسەر گەرووەكەدا.

ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمووز ئاژانسی ئەكسیۆس بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماس ئاشكرای دەكات هەفتەی داهاتوو لە لەندەنی پایتەختی شانشینی بەریتانیا كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان ئەمەریكا و بەریتانیا بەڕێوەدەچێت ئامانجی سەرەكی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكە بۆ پاراستنی گەرووی هورمز و سەربەستكردنی كەشتیوانی دوور لە دەسەڵاتی ئێران.

 تا ئێستە هیچ وردەكارییەكی تری كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراوە، تەنیا ئەوە نەبێت پێشبینی كراوە فەرماندەی سەربازی وڵاتانی تری رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كۆبوونەوەكە بەشدار بن.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل