هێزەكانی عێراق لە بەغدا هەڵدەكوتنە سەر بارەگەی میلیشیایەك

:: PM:08:24:24/07/2026 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی ئاشكرای دەكات هێزەكانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە ناوچەی جورف نەداف لە نزیك بەغدا ئابڵوقەی بارەگەی میلیشیایەكیان دا، كە كارگەیەكی دروستكردنی درۆنی تێدایە.

سەرچاوەیەكی تەناهی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمووز هێزێكی عێراق ئابڵوقەی بارەگەیەكی میلیشیایەك دەدەن. ناوی میلیشیاكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوە كراوە میلیشیاكە لە ریزی حەشدی شەعبیدایە و لە بارەگەكەیشی كارگەی دروستكردنی درۆن هەیە.

سەرچاوەكە دووپاتی دەكاتەوە، لە ماوەی رابردوودا لەو بارەگەیەدا درۆن ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا و فڕۆكەخانەی بەغدا دەكرا.

ئاماژە بۆ ئەوەیش دەكات لە نزیك بارەگەكە دەنگی تەقە دەبیسترێت و هێشتا ئۆپراسیۆنەكە بەردەوامە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل