وۆڵ ستریت جوڕناڵ : بەحرێن و كوێت هێرشیان كردووەتە سەر ئێران

:: PM:09:25:24/07/2026 ‌
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جوڕناڵی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات لە سەرەتای ئەم مانگەدا كوێت و بەحرێن هێرشیان كردووەتە سەر ئێران و چەندان شوێنی گرنگیان لە ناو خاكی ئێران بە ئامانج گرتووە.

ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمووز رۆژنامەی وۆڵ ستریت جوڕناڵ ئاشكرای دەكات لە سەرەتای ئەم مانگەدا كوێت و بەحرێن هێرشیان كردووەتە سەر ئێران و ئەمەیش یەكەم وەڵامی كەنداوە بۆ ئێران.

لە هێرشەكانیان چەندان كۆگای هەڵگرتنی مووشەك و درۆنیان كردووەتە ئامانج لەگەڵ چەندان پێگەی تری سەربازی.

رۆژنامە ئەمەریكیەكە باسی لەوەیش كردووە ئیمارات زانیاری هەواڵگری بەم دوو وڵاتە داوە بۆ دیاركردنی ئامانجەكان.

لە حوزەیرانی 2025 وە تا شەڕی چڵ رۆژەی ئەمساڵ سەتان جار لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمەریكا هێرشی كردووەتە سەر وڵاتانی عەرەبی و كەنداو.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل