ئاگرێكی گەورە لە باشووری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا كەوتووەتەوە، بەرپرسانی ئەو وڵاتەیش بە فرانس پرێسیان راگەیاندووە، ئاگرەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە و مەحاڵە بە ئاسانی دابمركێتەوە، بۆیە باری لەناكاو راگەینرا و داوای هاوكاری نێودەوڵەتیش دەكرێت.
ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمووز بەرپرسانی ئیسپانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە، ئاگری مەدرید لە كۆنتڕۆل دەرچووە، ئاگرەكەیش بە "خراپترین ئاگر لە مێژووی وڵات" وەسف دەكەن.
بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەسەڵاتی ئیسپانیا باری لەناكاوی نیشتمانی راگەیاند و هاوكات داوای هاوكاری نێودەوڵەتی دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییە فەرمییانەی بڵاوكراونەتەوە، تا ئێستە بە هۆی ئاگرەكە شەش هەزار هەكتار "24 هەزار دۆنم" سووتاوە، نزیكەی 20 هەزار كەسیش لە زێدی خۆیان بە ناچاریی كۆچیان كردووە.